A PHP Error was encountered

Severity: Warning

Message: is_dir(): open_basedir restriction in effect. File(/home/zardband/public_html/themes/) is not within the allowed path(s): (/var/www/vhosts/zardband.com/httpdocs/:/tmp/)

Filename: libraries/Core.php

Line Number: 194

دستاوردها - زردبند
نظرسنجی
زردبند

تحقیق و توسعه

توێژینه‌وه‌ و لێکوڵینه‌وه‌

هه‌ر ده‌زگاێێه‌ک یان ڕێکخراوێک بێهه‌وێت پێشڕه‌و بوون و داهێنه‌ری بکاته‌ مه‌به‌ستی خۆێ ده‌بێت به‌ به‌شی توێژینه‌وه‌ و لێکوڵینه‌وه‌ سه‌ره‌نجی تایبه‌ت بدات. جگه‌ له‌ بوارێک وا هه‌ر ده‌زگاێێه‌ک ئیش ده‌کات، له‌ به‌شی توێژینه‌وه‌ و لێکوڵینه‌وه‌ کارێکی دژوار و پڕ خه‌رج بۆ دروست کردنی به‌رهه‌مه‌ نوێێه‌کان به‌ پێ پێویست ده‌ست پێ ده‌کات و یا ڵێکوڵه‌نه‌وه ئه‌نجام ده‌بێت به‌ مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنان و گه‌شه‌ پێدانی به‌رهه‌مه‌ نوێێه‌کان له‌ داهاتوودا. ته‌رخان دانی سه‌رمایه‌ به‌ به‌شی توێژینه‌وه‌ و لێکوڵینه‌وه‌ له‌ بنا‌غه‌دا کارێکی دێر به‌ به‌رهه‌م ده‌گه‌ێێت و جاروبار ڕیسکی زۆری هه‌یه‌، به‌لام بنه‌مای سه‌ره‌کر پێشکه‌وتن و گه‌شه‌پێدان و داهێنه‌رییه‌. کۆمپانیای ده‌وایی زه‌ردبه‌ند، وه‌کوو یه‌کێک له‌و کۆمپانیانه‌یه‌ وا بنه‌مایان زانسته‌، ئه‌م کۆمپانیا له‌ سه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی خۆێه‌ جه‌خت ئه‌کات و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ یارمه‌تی ماموستایانی خۆێ وه‌کوو خوالێخوشبو مامووستا ڕه‌زا مه‌لک به‌یگی که‌ ته‌نیا پسپۆڕی به‌رهه‌م و درووستکراوه‌ گیایه‌کانه‌ له‌ ئێراندا به‌شی لێکوڵینه‌وه‌ی دامه‌رزاندووه‌.
وه‌ده‌ست هێنانی فۆڕمولاسیوونی ده‌وا نوێه‌ گیایه‌کان و شێوه‌کانی نوێ بۆ ئانالیز له‌ ڕاستای مه‌به‌سته‌کانی کۆمپانیای زه‌ردبه‌ند بۆ گه‌یشتن به‌ به‌رهه‌می جورواجور به‌ کوالیتی سه‌ره‌وه‌ له‌ سه‌ره‌کی ترین ئیشه‌کانی به‌شی توێژینه‌وه‌ و لێکوڵینه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ کارناسانی به‌ ئه‌زموون له‌ بواره‌کانی فارماکووگنووزی، فارماسیوتیکس، فارماکولوژی، فیتوکیمیا، کیمیای ئانالیز و هه‌روه‌ها به‌ یارمه‌تی تاقیگه‌ و که‌ل و پوره‌ پێشکه‌وتووه‌کان ئه‌نجام ده‌بێت. ئه‌م به‌شه‌ به‌ هاوکاری و راوێژکاری ماموستایانی به‌ناوبانگی زانسگاکان و سه‌نته‌ره‌ زانستیه‌کانی ناوخو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ سه‌رچاوه‌ زانستیه‌کان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ته‌کنه‌لوژیای رۆژی دنیا له‌ پیشه‌ی ده‌واسازی و ده‌وا گیاییه‌کان، چاکتر کردنی فه‌کتوره‌ کاریگه‌ره‌کان له‌ به‌رهه‌مهێنان و لابردنی گیروگرفته‌کانی هێڵی به‌رهه‌مهێنان ئیش ده‌کات. ده‌سکه‌وته‌کانی به‌شی توێژینه‌وه‌ و لێکوڵینه‌وه‌ی کۆمپانیای ده‌وایی زه‌ردبه‌ند ده‌ره‌نجامی مه‌به‌ست و شێوه‌ گوتراوه‌کانه‌ که‌ به‌ بڕێک له‌ ئه‌وانه‌ ئاماژه‌ ده‌که‌ین.

فرووشی زانستی ته‌کنیکی

که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ پسپۆڕ و زانستێک که‌ هه‌یه‌، توانایی تاێبه‌ت بۆ فۆڕمولاسیوون به‌رهه‌مهێنانی ده‌وا نوێه‌ گیاییه‌کان و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی زانستی ته‌کنیکی به‌ پێ پێویست له‌م بواره‌دا دراوه‌ته‌ به‌شی توێژینه‌وه‌ و لێکوڵینه‌وه‌ی زه‌ردبه‌ند. بۆێه‌ یه‌کێک له‌ ئیشه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ فۆڕمولاسیوونی شه‌ربه‌تی گیایی سه‌رماخواردن بو که‌ له‌ ساڵی 1993 زایینی به‌ پیشنیاری تاگیگه‌ی ده‌واسازی مینا و به‌ نێوی بازرگانی "شه‌ربه‌تی تیمیان" به‌ به‌رهه‌م گه‌یشت و ئێستا له‌ فرووشدا له‌ ئێران زۆر به‌ناوبانگه‌.
به‌م بونه‌وه‌ له‌ ساڵی 1994ی زایینی سپاردنی زانستی ته‌کنیکی و فۆڕمولاسیوونی مه‌رهه‌می دژه‌ ئێشی "مارینتوڵ" مه‌رهه‌می سوزیاوی "کاموودرما" به‌ تاگیگه‌کانی ڕازه‌ک درا و هه‌روه‌ها هاوکاری له‌ فۆڕمولاسیوونی "حه‌بی گاڵگا" بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی شه‌کری خوێن به‌ یارمه‌تی کۆگای پیشه‌یی دینه‌ی ئێران ئه‌نجام بو.

پێشکه‌وتوو له‌ به‌رهه‌مهێنانی شێله‌ی گیایی جواوار و نوێ

هاوکات به‌ زانینی پێویسته‌کان له‌ ساڵی 1995ی زایینی، به‌رهه‌مهێنانی شیله‌کانی گلایکولی و شیله‌کانی ڕونی گیا ده‌واییه‌کان بۆ یه‌که‌مین جار له‌ ئێران دا له‌م به‌شه‌ ڕۆی دا. تا پیش ئه‌مه‌ شیله‌ به‌رهه‌م هاتووه‌کان له‌ وڵات دا زۆرتر ئێتانوولی یا ئاوه‌کی بوون. به‌ڵآم به‌ به‌رهه‌م هاتنی شیله‌کانی گلایکوولی و ڕونی، دروستکراوه‌کانی گیایی ده‌وایی به‌ ئاسانی زۆرترێکه‌وه‌ له‌ فۆرمولاسیوونی به‌رهه‌مه‌ ته‌ندرووستییه‌کان وه‌کو شامپوو، سابوون، کرێم و لوسیوون به‌کار ده‌هێنرن. که‌ کارێکی زۆر کاریگه‌ر بووه‌ له‌ زۆرترکردنی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ئه‌م درووستکراوانه‌ له‌ پیشه‌ی ته‌ندروستی دا.

داهێنه‌ری و نوێ کردنه‌وه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی گیایی حه‌ل کراو له‌ ئاو

له‌ ساڵی 2005ی زایینی دا به‌شی توێژینه‌وه‌ و لێکوڵینه‌وه‌ی کۆمپانیای زه‌ردبه‌ند بۆ یه‌که‌مین جار له‌ دنیا شیله‌کانی سرووشتی حه‌ل کراوله‌ ئاوی بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن وه‌کو تامده‌ر و پارێزه‌ر له‌ خواردنه‌وه‌ی جورواجور وه‌کو دۆ به‌ به‌رهه‌م گه‌یاند و تا ئه‌مڕو زه‌ردبه‌ند ته‌نیا به‌رهه‌مهێنه‌ری شیله‌کانی گیایی حه‌ل کراو له‌ گه‌ڵ ئاودایه‌. ئه‌م شیله‌ جگه‌ له‌ دابین کردنی پێویستی پیشه‌ی سپیایی (له‌به‌نی) و گوشتی له‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ تامده‌ره‌کانی سرووشتی دا، له‌ ساڵی 1999د زایینی به‌ نێوی بازرگانی ته‌عمی سه‌بز (TS) به‌ شێوه‌ی دڵۆپی خۆراکی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کان کرا تا ته‌واوی هۆگرانی به‌رهه‌مه‌ سرووشتیه‌کان بتوانن له‌ تامده‌ره‌ سرووشتیه‌کان که‌ڵک وه‌ربگرن. ‌

دستاوردها